سودەکانی گەزۆ بێ هاوتان
سەرەڕای بەلەزەتی و تامە خۆشەكەی گەزۆ، خۆراكێكە بە تایبەتمەندی بەخشینی ھێز بەلەش و بەرگری لە پڕە لەو كانزایانەی كە بۆ لەش بەسوودن، وەكو كالسیۆم و فۆسفۆر و ...ھتد.
گەزۆ وزە دەبەخشێت و ژیانی سێكسی زیندوو دەكاتەوە، ھەروەھا بەسوودە بۆ ئەو پیاوانەی كە حەز بە منداڵ دەكەن چونكە جوڵەی تۆو زیاددەكات، لەكاتی دووگیانیش پێوسیتە ژن بیخوات چونكە بڕێكی زۆر كانزای چینكۆی تێدایە.
گەزۆ ڕێگری دەكات لە ھەڵوەرینی قژ و سپی بوونی.
سوودەكانی دیكەی گەزۆ:
1-بەرگری دژی شێرپەنجە زیاددەكات
2-سیستەمی بەرگری بە گشتی زیاددەكات.
3-لەكاتی سووڕی مانگانەدا گرژی لەناو دەبات.
4-تووڕەیی لەناودەبات و چالاكی دەدات بە تەندروستی ماسولكەكانی دڵ.
5-پاڵەپەستۆی خوێن دادەبەزێنێت.
6-یارمەتیدەرە بۆ بەھێزبوونی ئێسك و زۆر باشە بۆ نەخۆشی ئێسكە نەرمە.