بەڵگەی دیکە لەسەر پشتیوانی تورکیا بۆ داعش ئاشکرادەبێت

ڕاپۆرت 07/09/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
سەرەداوی زیاتر ئاشكرا دەبن سەبارەت بە پەیوەندیە گوماناویەكانی نێوان توركیا و ئەو رێكخراوانەی پشتیوانی لە تێرۆریستان دەكەن لە سوریا.
سایتی" ئینفیسگیتف پرۆجێگت "لە راپۆرتێكدا ڕۆڵی گەورەترین كۆمەڵەی خێرخوازی توركیای ئاشكرا كردوە بۆ پشتیوانیكردن لە تێرۆریستان ولەژێرچاودێری دەزگای هەواڵگری حكومەتی توركیا. 
بەگوێرەی راپۆرتەكە عەباس برزیگار بەرێوەبەری توێژینەوە لە ئەنجومەنی پەیوەندی ئیسلامی و ئەمریكا رەزامەندی دەربریوە پشتیوانی بكرێت لە رێكخراوێكی خێرخوازی توركیا كە پێشینەی هەیە لە پشتیوانیكردنی تێرۆر 
رونیشیكردوەتەوە بەرێوەبەری توێژینەوە لە رێكخراوە ئەمریكیەكە بەدرێژایی ساڵانی رابردوو پشتیوانی دامەزراوەی " ئەی ئێچ ئێچ" كردوە كە دامەزراوەیەكی بەناو فریاكەوتنی مرۆیی كە بارەگاكەی لە توركیایە و دەركەوتوە ئەو رێكخراوە پشتیوانی دارای و لۆجیستی و سیاسی تێرۆر دەكات لە جیهاندا.
راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە ئەو كۆمەڵە خێرخوازیە كە لەلایەن برزیگارەوە پشتیوانی كراوە یارمەتی دەیان هەزار كەسی داوە كە لەتوركیاو وڵاتانی دیكەوە هەڵهاتون ،ئیتر یان ئەوەتا برزیگار بێ ئاگابوە یان شارەزایی نەبوە لە رۆڵی ئەو كۆمەڵانە لە پشتیوانیكردن و بانگەشەكردن بۆ هزری توندرەوی.
هەرچەندە ئاگاداری دراوە لەسەر چالاكی ئەو كۆمەڵەیە وبەشداری كردنی لە پلانی گواستنەوەی لاوان و ئامادەكردنیان بۆ شەری سوریا.
بەگوێرەی راپۆرتەكە ئەو كۆمەڵەیە بە پشتیوانی ئاژانسی هەواڵگری توركیا  لەژێر پەردەی گواستنەوەی هاوكاریە مرۆیەكان چەك و تەقەمەنی گەیاندوەتە چەكدارە توندرەوەكان و لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری توركیا زۆرترین پیلانیان جێبەجێكردوە 
 كۆمەڵەكە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ پارتی دادو گەشەپێداندا هەیە كە ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات و هەردوولایان هەمان ئایدۆلۆژیایان هەیە و پێكەوە بۆ هەمان ئامانج كاردەكەن هەروەك پەیوەندیان لەگەڵ رێكخراوی ئیخوان و زۆرترین بزوتنەوە توندرەوەكانی جیهاندا هەیە.
ئەمە یەكەمین جار نیە كە تێوەگلانی لایەنەكانی توركیا ئاشكرا دەكرێت لە گواستنەوەی چەك بۆ تێرۆریستان و چەكدار كردنی توندرەوەكان. پێشتر رۆژنامەی " جمهوریەت" چەندین وێنەو گرتەی ڤیدیۆی بڵاوكردەوە سەبارەت بە گواستنەوەی چەك وچەكدارە توندرەوەكان بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەلایەن بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری توركیاوە بۆ سوریا وعیراق.
سایتی " نوردیك مۆنیتۆر "ی سویدی لەمانگی ئایاری رابردوو لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردبوو حكومەتی توركیا ئاسانكاری دەكات لەگەڵ ئەو چەكدارانی كە دەستگیری كردوون.
بەگوێرەی راپۆرتەكە " ئەنقەر" زۆربەی ئەو چەكدارە توندرەوە بیانیانەی ئازادكردوە كە لە ساڵانی نێوان 2014 بۆ 2016 دەستگیری كردبوون  ویستبویان لە رێگەی توركیاوە خۆیان بگەێننە بەرەكانی جەنگ لەعیراق و سوریا.
داتا تایبەتەكانی سەر بە هەواڵگری پۆلیسی توركیا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لە ماوەی نێوان ساڵی 2014 بۆ 2016 تەنها 37% چەكدارە بیانیەكانیان دەستگیركراون.
بەگوێرەی راپۆرتەكە لەناوچە گوندیە سنوریەكانی توركیا 311 توندرەو دەستگیركراون و تەنها 39 % لە زینداندا مانەوە و ئەوانی دیكە ئازاد كراون كە زۆربەی چەكدارەكان سەر بە رێكخراوی قاعیدەو داعش بوون.
سكای نیوز .