درامایەك ملیۆنان گەشتیار پەلكێشی شارێكی بەریتانیا دەكات

سۆشیال میدیا 07/09/2019


  
شارێكی بەریتانیا بە هۆی زنجیرەیە درامایەكەوە سەدان هەزار گەشتیار ڕووی تێدەكەن.
تۆڕی هەواڵی (بی بی سی) بڵاوی كردەوە كە شاری بیرمنگهامی بەریتانیا ساڵ لە دوای ساڵ گەشتیاری زۆرتر ڕووی تێدەكەن، بەشێكی زۆری ئەو گەشتیارانەش بە هۆی زنجیرە درامای Peaky Blindersەوە دێنە شارەكە، كە چەند ساڵێكە پەخش دەكرێت.
دوای ئەوەی لە ساڵەكانی رابردوودا زنجیرەی Peaky Blinders لە پەخشی نێتفلیكس نمایش كرا، ژمارەی گەشتیاران بۆ شاری بیرمنگهام بەرز بووەوە و گەیشتە ئەو ئاستەی نزیكەی 42 ملیۆن گەشتیار ڕوو لەو شارە بكەن.
گرتەكانی زنجیرەی Peaky Blinders لە شاری بیرمنگهام گیراوە، باس لە ژمارەیەك كەسی شەڕانگێز دەكات كە لە سەدەی نۆزدەدا لەو شارەدا ژیاون، ئەم زنجیرە درامایە لە نێتفلیكس پەخش كراوە و بە یەكێك لەو درامایانە دادەنرێ كە زۆرترین بینەری هەیە