سوودە گرنگەكانی هەنار

تەندروستی 07/09/2019


 هەنار یەكێكە لەمیوە خۆش و بەسوودەكان و كە لە وەرزی پایزدا زیاتر بەرهەمدێت، هەنار لە (ئاو،شەكر،پرۆتین،ڕیشاڵ وڤیتامین (C, B, A)چەند ماددەیەكی تر پێك هاتوو.
۱-دەوڵەمەندە بەماددەی دژەئۆكسان و ئاسن .
۲-گرنگە بۆ پاككردنەوەی گورچیلە ونەمانی بەردی گورچیلە.
۳-زۆر گرنگە بۆ تەندروستی دڵ.
٤-ڕێگری لەنەخۆشی شێرپەنجە دەكات .
۵-هەنار رێگری لەچرچ ولۆچ بوونی پێست دەگرێت .
٦-گرنگیەكی زۆری هەیە بۆ كۆئەندامی هەرس ویارمەتی هەرس كردنی خۆراك دەدات .
۷-بۆ هەوكردنی جومگەكانیش بەسوودە.
۸-بۆ ئەوانەی كە كەم خوێن هەنار سودی زۆرە چونكە ماددەی ئاسنی تێدایە.
۹-هەنار ڤیتامین Aتێدایە كەیارمەتی تەندروستی چاو دەدات.