به‌تاوانی قسه‌كردن به‌رابه‌ری شۆڕش سزای زیندانی دران
ژن 06/09/2019
چاو‌دێر: له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه دوو ژنه چالاكوان به‌تاوانی قسه‌كردن به‌رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی سزانی زیندانی دران.
ئه‌میر ره‌ئیسیان پارێزه‌ری ئه‌و دوو ژنه چالاكوانه رایگه‌یاندوه:" به‌شی 25 ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌ریه‌ك له‌چالاكوانان گوڵروخ ایرایی و ئاتینا دائمی به سێ ساڵ و حه‌وت مانگ زیندانی سزاداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه:" دۆسیه‌ی ئه‌و دوو ژنه چالاكوانه ره‌خنه‌گرتن و قسه‌كردن بووه به رابه‌ری ئیسلامی ئێران و سیستمی حكومڕانی وڵات".
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه:" دوو ساڵ و مانگێك به‌تاوانی قسه‌كردن به رابه‌ری شۆڕش و ساڵێك و شه‌ش مانگیش به‌ره‌خنه‌گرتن له سیستمی حكومڕانی وڵات سزای زیندانی دراون".