باشترین ڕێگە بۆ نەهێشتنی كیسی هێلكەدان

تەندروستی 04/09/2019


چاودێر: تابان رەزا
 
كیسی هێلكەدان یەكێكە لەهەرە نەخۆشییە باوەكانی ناو خانمان، ئەمەش لەئەنجامی  تێكچونی هۆڕمۆنات دروست دەبێت  و دەبێتەهۆی تێكچونی  سوڕی مانگانە و  دەركەوتنی  مووی زیادە لەشدا، لەوبارەیەو ە پزیشكێكی پسپۆڕ، دەڵێت"  گرنگترین چارەسەر  بۆ نەمانی كیسی هێلكەدان دابەزاندنی كێشە لەرێگەی وەرزشكردنەوە"
كیسی وردی هێلكەدان (PCOS)
د.هاژە جلال ،پسپۆڕی نەخۆشیەكانی  ژنان و منداڵبون و نەزۆكی، ئاماژەبەوەدەكات، كیسی ووردی هێلكەدان لە خانماندا درووست دەبێت لە ئەنجامی تێكچوونی هۆرمۆنات، لە تەمەنی باڵق بوونەوەیە تا تەمەنی نا ئومێدیە، كەئەمەش  دەبێتەهۆی: 
‎1-تێكچوونی سوڕی مانگانە. 
‎٢-بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆڕمۆنی نێرینە ( ئەندرۆجین ) كە دەبێتە هۆی دەركەوتنی مووی زیادە، چەوری پێست و زیپكە.
‎٣-هەڵئاوسانی هێلكەدانەكان لە سۆنەردا.
‎ماكەكانی ئەم نەخۆشییە
‎ ئەو پزیشكە پسپۆڕە، باسی لەوەشكرد، ئەم نەخۆشیە كۆمەڵێك ماكی  هەیە  لەوانە نەزۆكی و لەبارچوون و مناڵبوونی پێشوەخت  و تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو، هەروەها بەرزبوونەوەی ڕێژەی چەوری خوێن و  پەستانی خوێن و نەخۆشی دڵ و خەمۆكی، شێرپەنجەی منداڵدان و  پووكانەوەی ئێسك.
چارەسەرەكان
د. هاژە  جەلال، دەڵێت" كێش دابەزاندن كە گرنگترین چارەسەرە لە ڕێگای وەرزشكردن و پارێزكردنی چەوری و شیرینی، بەكارهێنانی حەبی شەكرە ( metformin ) لە ژێر چاودێری پزیشكدا و چارەسەری هۆڕمۆنێ بۆ ڕێككردنەوەی سوڕی مانگانە و مووی زیادە"