به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی و ناوزڕاندن زیاتر له‌ساڵێك زیندانی ده‌كرێت
چاو‌دێر: هاووڵاتیه‌كی بیانی له‌وڵاتی ئیمارات دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی نامه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ناوزڕاندن و ده‌ستدرێژی سێكسی و ئازاری ده‌روونی له‌ژنێك ده‌كات، دادگای ده‌كرێت.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتینگ، ئه‌و هاووڵاتیه بیانیه له‌ڕێگه‌ی سناپ چاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له ژنێكی ئیماراتی كردوه، كه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته‌سه‌رو هه‌روه‌ها به‌نامه‌كانی له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ری كردوه".
هه‌ربۆیه ئه‌و هاووڵاتیه هه‌ستاوه به‌هاككردنی سناپ چاتی ژنه‌كه‌وه‌و وێنه‌و بابه‌ته تایبه‌ته‌كانی بردوه، بۆیه ئه‌و ژنه‌ش سكاڵای كردوه‌و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دوای ده‌ستگیركردنی هاووڵاتیه بیانیه‌كه دادگای كراوه".
به‌پێی بڕیاری دادگا، یه‌ك ساڵ و نیو سزای زیندانی له‌گه‌ڵ سزای 150 هه‌زار ده‌رهه‌م كه‌ده‌كاته 40 هه‌زار دۆلار.