سوودەكانی تێكەڵەی ماست و ئاوی لیمۆ

تەندروستی 31/08/2019

 

بەگوێرەی ئەو لێكۆڵینەوانەی كە ئەنجام دراوە دەركەوتووە ئەو كەسانەی شەوان پێش نووستن ماست و ئاوی لیمۆ تێكەڵ دەكەن و دەیخۆن توانیویانە پلەیەكی زۆر باش لە تەندروستییان بەدەست بهێنن ، چونكە ماست پێكهاتەكەی بەكتریای سوودبەخش و ئەنزیماتی تێدایە كە لە توانایدا هەیە زۆر خێرا شەكری زیان بەخشی لەش بتوێنێتەوە .
لەدوای خواردنی ماست و ئاوی لیمۆكە شتی تر نەخۆێت بەسەریدا ئەوكاتە ئەو ماستە زۆرباش كاردەكاتە سەر توانەوەی چەووری لەش و پاك بوونەوەی گەدە و ریخۆڵە ، لیمۆش دەستێكی باڵای هەیە لە بەرەو باش كردنی تەندروستی و چەووری كەڵەكە بوو كەم دەكاتەوە و بەرگری لەش بەهێز دەكات و تێكەڵی لەگەڵ ماستدا توانایەكی زۆر نایابیان دەبێت .
سوودە ئەفسوناوییەكانی ماست و ئاوی لیمۆ پێش نوستن :-
*لە شەودا زۆر خێرا توانایەكی باشیان هەیە بۆ توانەوەی چەووری كەڵەكە بووی هەر بەشێكی جەستە بێت .
*ماست وئاوی لیمۆ گەدە ساف دەكات و خەوێكی ئارامت پێ‌ دەبەخشێت .
*كالیسیۆم دەبەخشێتە لەش بەمەش ئێسكت زۆر بەهێز دەبێت .
دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی كێشی لەش ، چونكە لەشەودا باشتر كار دەكەن.
*دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە .
*ڕێژەی كۆلیسترۆڵ دەپارێزێت .
*دوورت دەخاتەوە لە شێرپەنجەی قۆلۆن.
*ئەم تێكەڵەیە پێست جوان و ساف و درەوشاوەی دەكات .
*پەستانی خوێن رێك دەخات و ڤیتامینات و ماددەی سوود بەخش دەبەخشێتە لەش .