لە مەریوان فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام دەستیپێكرد

رۆشنبیری 26/08/2019

چاودێر:
شاری مەریوان كە بە پایتەختی شانۆی ئێران ناسراوە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام بەڕێوەدەبات.

لە مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان چواردەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام بە بەشداری 12 وڵات دەستیپێكرد.

لە فێستیڤاڵەكەدا شانۆكارانی ئیتاڵیا، هۆڵەندا، رووسیا، مەكسیك، بەرازیل، ئۆكرانیا و ئەرمەنستان  عێراق، عوممان، ئێران و هەرێمی كوردستان و گۆرجستان و لوبنان بەشداری دەكەن.