شەبنەم بارانی عەیادەیەكی دەروونی دەكاتەوە

ژن 26/08/2019


 چاودێر:
شەبنەم بارانی كچە نمایشكا و مۆدیڵ گەڕاوەتەوە كوردستان و بڕیارە عەیادەیەكی پزیشكی دەروونی بكاتەوە.
بارانی خەڵكی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و لە وڵاتی نەرویج دەژی، بۆ چەند پرۆژەیەك سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و خوێندكاری بەشی دەروونی كۆڵیژی پزیشكییە.
ناوبراو لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی "خوێندكاری دوا قۆناغی كۆلیژی پزیشكی دەروونیم. ساڵێكی دیكە تەواو دەبم و دێمەوە كوردستان نۆڕینگەیەكی تایبەت دەكەمەوە. بۆیە ئێستا زۆرتر سەردانی باشووری كوردستان دەكەم، دەمەوێت كوردییەكەم باشتر بكەم، لەگەڵ چەند كەسێكیش قسەمان كردووە بۆ ئەوەی ئامادەكاری بۆ كردنەوەی نۆڕینگە بكەین".