له‌رۆژی هاوسه‌رگیریاندا گیانیانلده‌ستدا

25/08/2019


چاودێر: له‌ته‌كساسی ئه‌مریكا، بوك و زاوایه‌ك له‌شه‌وی هاوسه‌رگیریان به‌چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك دوای ده‌رچوونیان له‌هۆڵی ئاهه‌نگێڕان به‌رووداوێكی هاتوچۆ گیانیانله‌ده‌ستدا.
سكای نیوز، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" هه‌ریه‌ك له‌ هارلی مۆرگان 19 ساڵان و ریانین مۆدریكسی 20 ساڵان ته‌نها چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك دوای ده‌رچوون له‌هۆڵی هاوسه‌رگیری و خوێندنی وتاره‌كانی هاوسه‌رگیری  به‌رووداوێكی دڵته‌زێن گیانیانله‌ده‌ستدا، كاتێك بارهه‌ڵگرێك له‌یه‌كێك له‌ پێنج رێیانه‌كانی شاره‌كه‌یاندا له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یانی دا.

به‌پێ راپۆرته‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ، هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌شی تێدا نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش دوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان و پشكنینی كحول خواردنه‌وه‌.

به‌پێی وته‌ی دایكی زاوا، ئه‌و كوڕو كچه‌ یه‌كتریان زۆر خۆشویستوه‌و یه‌كێك له‌ئاواته‌كانیان گه‌یشتیان بووه‌ به‌یه‌ك.