كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی بێكام دوای نۆ مانگ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوویه‌وه‌

25/08/2019


چاودێر: برۆكلین بیێكام كوڕی گه‌وره‌ی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئینگلیزو جیهان، دوای نۆ مانگ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هانا كراس له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه‌.

میدیاكانی به‌ریتانیا، بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ برۆكلینی بێكام و هانا كراس ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بوو له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌ده‌بینران، به‌شێوه‌یه‌ك ساردیه‌كی زۆر له‌نێوانیان دیاربووه‌.

ئه‌وه‌ش وتراوه‌، هه‌ربۆیه‌ دوای نۆمانگ له‌هاوسه‌رگیری له‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه‌و برۆكلین په‌یوه‌ندی به‌ كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ كردوه‌ له‌ پشووه‌كانی وه‌رزی هاوینه‌ له‌ئیتالیادان.

پێشتر خۆشه‌ویستیه‌كی زۆر له‌نێوانیان هه‌بووه‌و به‌رده‌وام جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكان بوون.