كوڕەكەی كازم ساهیر هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی ئەمازیغی دەكات

کۆمەڵایەتی 25/08/2019


كوڕە بچوكەكەی هونەرمەندی ناوداری عێراق و عەرەب كازم ساهیر، كە بە قەیسەری گۆرانی عەرەبی ناسراوە، هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی ئەمازیغی دەكات.
بڕیارە رۆژی هەینی 30-8-2019، عومەری كوڕی كازم ساهیر هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو نوڕا دەخش بكات و ئاهەنگەكەش لە مەغریب بەڕێوە دەچێت.
نوڕا كچێكی ئەمازیغییە و پزیشكە لە مەغریب. هاوسەرگیرییەكەی نوڕا و عومەر لەسەر دابونەریتی ئەمازیغی وعێراقی دەبێت.
ئەمازیغییەكان نەتەوەیەكی بەربڵاون و خاكەكەیان لەلایەن وڵاتانی مەغریب، جەزائیر، لیبیا، تونس، مۆریتانیا، مالی و نەیجەر داگیر كراوە.
ئەمازیغییەكان گەلی رەسەنی باكووری ئەفریقین.