زه‌ریف: یارمه‌تی بارزانی و قه‌ته‌رمان داوه
جیهان 22/08/2019
چاو‌دێر: له‌دانیشتنێكیدا له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی ئێرانی له‌وڵاتی نه‌رویج محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌هاوكاری بۆ قه‌ته‌رو بارزانی كردوه، كه ئه‌وان شیعه‌نین و مانای ئه‌وه‌نیه ئێران ته‌نها هاوكاری شیعه‌كان بكات.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌و دانیشتنه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری كوردێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوه‌ته‌وه‌و ووتویه‌تی:" "بۆ من شانازییەکی گەورەیە کە لەماوەی بەرپرسیارییەتییەکەم، یەکەمین باڵیۆزی کورد زمان وەک باڵیۆزی ئێران لە ڤێتنام دەستنیشانکراوە، و هەروەها یەکەمین باڵیۆزی ژنی بەلووچم لە باڵیۆزخانەی برۆنێئی دانا".
زه‌ریف باسی له‌وه‌شكردوه:" سفرەی ئێمە بۆ دانوستاندن لەگەڵ هەموو کەسێک کراوەیە، هەڵبەت نەک لەگەڵ کەسانێک کە سەرەتا دانوستاندن دەکەن و دواتر خۆیانی لێ بێبەری دەکەن، ئێمە دەستمان بۆ گفتوگۆ و هاوکاریی لەگەڵ دۆستەکانماندا کراوەتەوە و کوردەکان دۆستی خۆمانن"
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت:" "کاتێک داعش هێرشی کرد بۆ سەر ئەوان (باشووری کوردستان) کەس نەچوو بە یارمەتییانەوە، بەڕێز بارزانی خۆی بە منی گوت کە ئێمە تەلەفۆنمان بۆ تورکەکان و ئەمریکییەکان کردووە و ئەوان نەهاتن، بەڵام پەیوەندیمان بە قاسم سولەیمانییەوە کرد و ئەو لە ماوەی چەند کاژێرێکدا خۆی گەیاندە ئێرە و دوای چەند کاژێر لە هاتنی، دوو فڕۆکە چەکیشی بۆ ئێمە هێنا بۆ ئەوەی بتوانین لەبەرامبەر داعشەوە بەرگریی لە خۆمان بکەین و بوەستین". زەریف دەڵێت: "ئەمانە ئەو راستیەن کە ئێمە بە کردارەکانمان نیشانمانداوە".