گروپێكی توتدڕه‌و هه‌ڕه‌شه له روسیا ده‌كات
جیهان 22/08/2019
چاو‌دێر: گروپی توندڕه‌وی ئه‌حراری شام، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له سوپای روسیا ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر پشتیوانیان له هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د له‌كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌ی شێخۆن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی توندا، گروپی ئه‌حراری شام، رایگه‌یاندوه:" له‌هێرشه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی رژێمی سوریا، بۆ سه‌ر ناوچه‌ی شیخۆنی باكوری سوریا، روسیا پشتیوانی ئاسمانی و زه‌مینی هه‌بووه‌و راسته‌وخۆ له‌سه‌ر زه‌وی دژ به‌هێزه‌كانمان جه‌نگاوه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه:" گروپی ئه‌حراری شام به‌زووترین وه‌ڵامێكی توندی بۆ سوپای رژێمی سوریا ده‌بێت و سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ردا تۆمار ده‌كات، وه‌ك چۆن گورزی كوشنده‌یان له سوپای رژێمی ئه‌سه‌د داوه‌و له‌ماوه‌ی چوار مانگدا هه‌زارو 200 چه‌كداریان لێكوشتوون.