له‌سه‌ر بڕیارێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ورده‌كاری ده‌خاته‌ڕوو
چاو‌دێر: له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیاری هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی بۆ ناو خاكی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌كرد، به‌مه‌به‌ستی پشتبه‌ستن به‌به‌رهه‌می ناوخۆی، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوك نووسیویه‌تی:" ئه‌مڕۆ بڕیارمان دا هاورده‌كردنی ته‌ماته له ده‌ره‌وه بۆ ناو هه‌رێم قه‌ده‌غه بێت. بڕیاره‌كه كاری پێده‌كرێت تاكو ئه‌وكاته‌ی بازاری ناوخۆیی هه‌رێم پێویستی به هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ته‌ماته ده‌بێت و بڕیاری نوێ ده‌رده‌چێت بۆ ڕێگه‌پێدان به هاورده‌كردن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه:" ئێمه له پێناو پاراستن و پێشخستنی به‌روبوومی كشتوكاڵی ناوخۆیی بڕیاره‌كه‌مان دا، به هیواین ئه‌م بڕیاره هه‌مووان سوودمه‌ند بكات، چونكه خوازیارین جووتیاران هان بده‌ین و قازانج بكه‌ن، هیواخوازیشین جووتیارانیش تا ئاستی پێویست سوود له بڕیاره‌كه‌مان وه‌ربگرن و زیاده‌ڕۆیی نه‌كه‌ن به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌رووبوومه‌كان و ناچارمان نه‌كه‌ن له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌كاربه‌ران ده‌ستبه‌رداری بڕیاره‌كه‌مان ببین".
باسی له‌وه‌شكردوه:" جگه له‌و بڕیاره‌ش به هه‌موو تواناوه له هه‌وڵداین بۆ به‌هاناوه‌چوونی جووتیاران، له‌لایه سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی دوو كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ین له هه‌ڵه‌بجه و هه‌ریر، له له‌یه‌كی تریش له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی له‌قتونانی سه‌وزه و میوه و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی خۆراكی".