به‌وێنه‌ .. توركیا هێز ره‌وانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ دەكات

جیهان 22/08/2019

چاودێر: دوای بۆردومانكردن و هێرشكردنه‌ سه‌ر خاڵه‌كانی چاودێری توركیا له‌ئدلب، توركیا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كات.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا، هه‌واڵێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ توركیا هێزێكی زۆری له‌ زرێپۆش و تانك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ره‌وانه‌ی خاڵی نۆیه‌می چاودێری هێزه‌كانی له‌ باشوری ئدلب كردوه‌.

ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌كاتێدایه‌ ئه‌مڕۆ هێرشكرایه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌خاڵه‌ چاودێریه‌ سه‌ربازیه‌كانی توركیا، دوو شه‌ممه‌ی رابردووش به‌هه‌مان شێوه‌ بۆردومانكرابوو، كه‌به‌و هۆیه‌وه‌ 3 هاوڵاتی كوژراو 12ی تریش برینداربوون.