حه‌شدی شه‌عبی : فڕۆكه‌یه‌كی هه‌واڵگریمان خسته خواره‌وه
عێراق 22/08/2019
چاو‌دێر: پێگه‌ی ره‌سمی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی هه‌واڵگریان راگه‌یاند.
له‌وبه‌یاننامه‌دا، حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرایكردوه:" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیوای 12ی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی پشتێنه‌ی به‌غدا، فڕۆكه‌یه‌كی هه‌واڵگریان خستووه‌ته‌خواره‌وه".
رونیشكراوه‌ته‌وه:" هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی حه‌شدی شه‌عبی پیلانه‌كانی ئه‌و فڕۆكه هه‌واڵگریه‌یان پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه".