پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه‌

عێراق 22/08/2019


چاودێر:پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق هه‌واڵی دانانی فه‌ریق سامر حسێنی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرایانكردوه‌:" ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر دانانی فه‌ریق سامر حسێنی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ دووره‌ له‌راستیه‌وه‌".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:"  هیچ وردی و دروستیه‌ك له‌و هه‌واڵه‌دا نیه‌ كه‌له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و، به‌و جۆره‌ هه‌واڵانه‌  رۆڵی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی كه‌م نابێته‌وه‌ له‌پاراستنی خاكی عیراق".