باندە مەترسیدارە مافیاییەكەی بەغداد كە ژنێك سەرۆكەكەی بوو دەستگیر كران

عێراق 22/08/2019




بابان – ئاژانسەكان:

دادگای لێكۆڵینەوەی (رصافە)ی بەغداد و بەشی لێكۆبڵینەوەی تایبەتی ئەو دادگایە، دانپێدانی تۆڕێكی مافیایی رادەگەیەنێت كە ژنێك سەرپەرشتی دەكات و دانیان ناوە بەچەندین بازرگانیكردن بە فرۆشتن و دەرهێنانی ئەندامانی جەستەی مرڤ و بەهەلزانینی بارزدۆخی خراپی دارایی هاوڵاتیان و خەڵكی نەدار و هەژاری ناو شاری بەغداد.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی (ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری باڵا)، ئەو باندە مافیاییە، دانیانناوە بە بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ و فرۆشتنی گورچیلەی چەندین هاوڵاتی كە هەژار و نەدار بوون و بەهەلیان زانیوە بەرامبەر بە 7 ملیۆن دینار گورچیلەی ئەو هاوڵاتیانە دەربهێنن بفرۆشن بە كەسانی دەوڵەمەند و پارەدار كە خۆیان یان كەس و كاریان پێویستیان بە گورچیلە هەیە، بە پارەیەكی ئێجگار زۆرتر پێیان فرۆشتوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەو باندە مافیاییەی بەغداد، ژنێك سەرۆكایەتی و سەرپەرشتیاری دەكات و لەماوەی رابردوودا دەیان گورچیلەی هاوڵاتیانیان لە بەغداد دەرهێناوەو فرۆشتۆتەوە.
راگەیەنراوەكە ئاماژەش بۆ ئەوەدەكات، سەرجەم كەسەكانی ئەو باندە دەستگیر كراوون و تا رۆژی دادگایی كردن، بەپێ (مادەی 18 لە  یاسای نەشتەرگەری و چاندنی گورچیلەو قەدەغەكردنی بازرگانی كردن پێوەی) سەرجەمی ئەو باندە و سەرۆك باندەكە كە ژنێكی تەمەن 42 ساڵە راگیراون و دەستبەسەرن.

سەرچاوە : سایتی (صوت العراق)