بەغداد پارەكەی نارد و هەرێم مووچەكان خێرا دابەش دەكات

کوردستان 22/08/2019




بابان – ئاژانسەكان

بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، بەغدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ناردوە و گەیشتوەتە هەولێر.
عابد ساڵح راشیدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 22-8-2019 پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە هەولێرو بە گەیشتنی ئەو پارەیە دابەشكردنی موچە لە هەرێمی كوردستاندا خێراتر دەبێت.
ئەمە لەكاتیچكدایە هەندێك وەزارەت و دەستە مووچەكانیان كەوتە دوای پشووەكانی جەژنی قوربانەوەو تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، بە گەیشتی ئەو بڕە پارەیە، چاوەڕوان دەكلرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە سەر جەم ئەو وەزارەت و دەستانە مووچەكانیان وەربگرن.
لەو  881 ملیار دینارەی كە پێویستە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، 453 ملیار دیناری حكومەتی عیراق ‌دەینێرێت و  378 ملیار دیناریشی وەزارەتی سامانە سروشیەكان دابینی دەكات، ئەوەی دیكەش لە داهاتی ناوخۆ دابین دەكرێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی پێ دابین دەكرێت.