نه‌خۆشكه‌وتنی به‌غدادی، قه‌رداش ده‌كاته سه‌رۆكی داعش
جیهان 22/08/2019
چاو‌دێر: به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی تایمی به‌ریتانیا، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی نه‌خۆشه‌و به‌و هۆیه‌وه ئوستاز كه ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای به‌عسی عیراق بووه،رایسپاردوه كاروباره‌كانی گروپه‌كه هه‌ڵسوڕێنێت.
له‌راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه:" عه‌بدوڵا قه‌رداش، ناسراو به ئوستاز یه‌كێكه له ئه‌فسه‌ره دیاره‌كانی سوپای به‌عسی پێشووی عیراق، كه‌له‌دوای 2003 ه‌وه له‌ناو گروپه توندڕه‌وه‌كاندا كاری كردوه".
به‌غدادی 48 ساڵان و قه‌رداش له‌كاتی پرۆسه‌ی ئازادی عیراقدا له‌ساڵی 2003 له‌شاری به‌سڕه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌ستگیركران، دواتر له‌زیندان ژماره‌یه‌كی زۆر له توندڕه‌و سه‌ربازو ئه‌فسه‌رانی رژێمی به‌عسیان بۆخۆیان راكێشا‌و دواتر گروپی تیرۆرستی داعشیان له‌عیراق و سوریا دروست كرد.
له‌راپۆرته‌كه‌ی تایمدا ئه‌وه‌ش هاتووه:" كه به‌غدادی قه‌رداشی بۆ ئه‌وه له‌شوێنی خۆیداناوه تاكو بتوانێت گروپی تیرۆرستی داعش رێكبخاته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌خودی به‌غدادی به‌رنامه‌ی راكێشانی توندڕه‌وه‌كانی بۆ گروپه‌كه په‌سه‌ند كردوه".
فازڵ ئه‌بو راعف راوێژكاری پێشووی ئه‌منی له‌عیراق، رایگه‌یاندوه:" به‌غدادی له‌پۆسته‌كه‌ی دوور ناكه‌وێته‌وه".
وتووشیه‌تی:" هۆكار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدادی قه‌رداش له‌شوێنه‌كه‌ی خۆی دابنێت، بۆ بونیادنانه‌وه‌ی داعش و رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی ئه‌و گروپه تیرۆرستیه، دواتر قه‌رداش له‌ناو گروپه‌كه‌داو له‌لای چه‌كداره‌كان و ئه‌ندامانی گروپه‌كه خۆشه‌ویسته.