سوپای سوریا هێرشده‌كاته‌ سه‌ر خاڵێكی چاودێری توركیا

جیهان 22/08/2019


چاودێر: جارێكی تر له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌باكوری خۆرئاوای سوریا، هێزه‌كانی رژێمی سوریا هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر خاڵێكی چاودێری سنوری توركیا له‌باكوری خۆرئاوای سوریا.

دوو ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی توركیا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، رایانگه‌یاندوه‌:" ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌باكوری خۆرئاوای سوریا، هێزه‌كانی سوپای سوریا، ته‌قه‌یان له‌ خاڵێكی چاودێری سوپای توركیا كردوه‌".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌وه‌ نه‌بووه‌".

دوو شه‌ممه‌ی رابردووش له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیه‌وه‌ سوپای سوریا بۆردومانی خاڵێكی چاودێری سوپای توركیا".