داعش هێرشی کردو شەشی لێ کوژرا

عێراق 22/08/2019


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە ئەمرۆ لە هێرشێكدا 6 چەكداری تێرۆریستی داعش كوژراوە لە پارێزگای دیالە.
شانەی راگەیاندن لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ئەمرۆ 6 تێرۆریستی داعش بەدەستی هێزێكی فەوجی 3ی سەر بە لیوای 74 لە فیرقەی 5ی سوپای عیراق كوژران ، كاتێك ئەو گرووپە چەكداریە تێرۆرستیە هێرشیان كردوەتە سەر هێزەكانی ئەو فەوجە و هێزەكان لێیان هاتونەتە دەست و توانیان سەرجەم ئەو چەكدارانە بكوژن كە شەش كەس بوون
راگەیاندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە 4 لەو تێرۆریستانە پشتنی بۆمب رێژكراویان پێوەبوە كە یەكێكیان بەرپرسی راگەیاندنی ویلایەتی دیالە بوە و كامێراكەی دەستی هێزەكەی فەوجی 3 كەوتوە.