تێرۆریستانی داعش هێرش دەكەنە سەرخاڵێكی پشكنین

عێراق 22/08/2019


سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە لە هێرشێكی تێرۆریستانی داعش دا بۆ سەر خاڵێكی پشكنینی هێزە ئەمنیەكان لە دیالە 4 سەرباز شەهید وبرینداردەبن 
بەگوێرەی سەرچاوەكە تێرۆریستانی داعش هێرشیان كردوەتە سەر خاڵێكی پشكنینی سوپای عیراق لە دەوروبەری ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای دیالە لەو هێرشەدا تێرۆریستانی داعش سەربازێكیان كوشتوەو 3ی دیكەش برینداربوە 
بەگوێرەوی سەرچاوەكە هێرشەكە لەلایەن چوارچەكداری داعش ەوە ئەنجامدراوە كە یەكێك لە تێرۆریستەكان تێرۆرستێكی خۆكوژ بوە.