دۆناڵد ترەمپ : لەمەودوا ئەم جۆرە منداڵانەش ناتوانن ببنە هاوڵاتی ئەمریكی

جیهان 22/08/2019


سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند ئیتر هیچ منداڵێك لەڕێگەی لەدایكبونەوە لەسەر خاكی ئەمریكا ناتوانێت ببێتە هاوڵاتی ئەمریكی تەنها گەر دایك وباوكی ئەمریكی بێت مافی هاوڵاتی بونی هەیە .
ترەمپ ڕاشیگەیاند هەركەسێك بەنایاسایی ڕوی لەئەمریكا كردبێت و لەسەر خاكی ئەمریكا منداڵ بێنێتە دونیاوە ئەوا ناتوانێت ببێتە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریكی .
ترەمپ دەشڵێـ ساڵی 1861 لەدوای شەڕی ناوخۆلەئەمریكا بەرپرسانی ئەو كاتەی ئەمریكا دەستكاری یاساكەیان كردوە بۆ ئەوەی ئەو ڕەشپێستانەی كە لەئەفریقاوە هێنرابونە نێو ئەمریكاوە مافی هاوڵاتیبونیان هەبێت و ئیتر ئەمریكا جێنەهێڵن ، بەپێی یاساكەی ئەوكات هەركەسێ منداڵێكی لەسەر خاكی ئەمریكا بهێنایەتە دونیاوەئەوا ئەو منداڵە مافی هاوڵاتیبونی لەئەمریكا مسۆگەردەكرد.