مۆرینۆ، تەنها دزەكان لە ڤار دەترسن

وەرزش 22/08/2019

خۆسیە مۆرینۆ راهێنەری پورتوگالی لە لێدوانێكدا، پشتیوانی خۆی بۆ بەكارهێنانی ڤار لە خولی پریمەرلیگ دەربڕی و رایگەیاند: دانانی ڤار لە یاریەكانی خولی ئینگلیزی بۆ چەسپاندنی یەكسانیە لە بەهێترین خولەكانی ئەوروپا. 
بەكارهێنانی ڤار لە خولی ئینگلیزی كاریگەری خۆی هەیە لەسەر ئەنجامی یاریەكان، یەكەم كاریگەریش ئەژمار نەكردنی گۆڵەكەی گابریل جیسوسی یاریزانی مان سیتی بوو كە لە یاری لوتكەی هەفتەی دوەمی پریمەرلیگ لە دوا ساتەكانی كاتی زیادكراودا لەیانەی تۆتنهامی تۆماركرد.
مۆرینۆ سەبارەت بەو كەسانەشی دژ بە بەكارهێنانی ڤارن لەیاریەكانی پریمەرلیگ وتی: تەنها دزەكان لە كامێرای چاودێری دەترسن، بەتایبەتی ئەو یاریزانانەی شارەزاییەكی باشیان هەیە لە هەڵخەڵەتاندنی دادوەرەكان.