ئەمریكا: دانانی قەییوم لەباكوری كوردستان پێشێلكردنی مافی دەنگدەرانی كوردە

جیهان 22/08/2019


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا مۆرگان ئۆرتاگۆس لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بەتوندی ئیدانەی  دانانی قەییوم بۆ شارەوانی شارە كوردیەكانی ماردین وئامەد و ووان كارێكە تەواو دژی دیموكراتی و ئازادی و مافەكانی مرۆڤە و پێویستە توركیا جارێكیتر بەبڕیارەكەیدا بچێتەوە.
مۆرگان ڕاشیگەیاندوە ئێمە هیوادارین و هەمو كاتێك هیوامان خواستوە كە دەوڵەتی توركیا پەیوەندی لەگەڵ كوردەكان بەرەو باشی بچێت و لەسەر مافەكانی كورد لەتوركیا ڕێكبكەون بەڵام هیچ كاتێك توركیا هەنگاوی لەو شێوەیەی نەناوە و هەمو كاتێك دیموكراتی پێشێلكراوە لەو وڵاتەدا.
ناوبراو دەشڵێت ئەم بڕیرەی توركیا بەباش نازانین و هیوادارین مافی كوردەكان و دەنگدەرانی كورد پێشێل نەكرێت و بەشێوەیەكی دیموكراتی ئاشتییانە كێشەكانیان چارەسەر بكەن و توركیاش جارێكیتر بەو بڕیارەی خۆیدا بچێتەوە.