قاپ شۆردن تەمەن درێژ دەكات

تەندروستی 22/08/2019


لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەریخستوە بەساڵاچوان دەتوانن بەهەندێك راهێنان و وەرزشی سووك تەمەنیان درێژ بكەن و باری تەندروستتیان باشتر بێت و مەترسی مردنیان كەمبێتەوە.
توێژەران رایانگەیاندوە بەزیاد كردنی چەند چالاكییكی سووك وەكو شۆردنی قاپ و كاركردن لە باخچە و رێكردن لە ناو ماڵ دا بە ساڵاچوان لە مردنی پێش وەخت دەپارێزێت.
بەگۆێرەی لێكۆڵینەوەیەك كە لە وڵاتی نەرویج بۆ نزیكەی 36 هەزار حاڵەت ئەنجامدرابوو دەركەوتوە جوڵەی سووك و كەمكردنەوەی دانیشتن و ئەنجامدانی چالاكی جەستەیی مەترسی مردن و نەخۆشیەكانی دڵ لەو كەسانە دووردەخاتەوە 
ئیمانۆیل ستاماتاكیس مامۆستای چالاكی جەستەیی لە زانكۆی سیدنی رایگەیاند: پێویستە بە بە جووڵەكانمان دا بچینەوە.
ئەم لێكۆڵینەوەیە نوێیە پێداچونەوە بوو بە هەشت لێكۆڵینەوەی دیكە كە لەسەر 36000كەس ئەنجامدرابوو كە تەمەنیان سەرووی 63 ساڵ بوو ماوەی 5 بۆ 6 ساڵ چاودێری بەشداربوان كراوە كە لەو ماوەیەدا 2149 حاڵەتی مردن تۆماركراوە 
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە ئەو كەسانەی رۆژانە بە بەردەوامی ماوەی 6 خوولەك چالاكی جەستەیان ئەنجامداوە بە رێژەی 36% رێژەی مردنیان كەمتر بوە 
بەڵام ئەو كەسانەی رۆژانە 48 خوولەك چالاكی جەستەیان هەبوە رێژەی مردنیان 48% كەمتر بوە لەوانی دیكە
تیمی توێژەران پەیامەكەیان ئەوە بوو كەمتر دانیشە و زیاتر بجوڵێ و بجوڵێ