ئەمریكا 5 ملیۆن دۆلار بۆ دەستگیركردنی 3 سەركردەی داعش تەرخان دەكات

جیهان 22/08/2019


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە پرۆگرامی دادپەروەری سەر بە وەزارەتی دەرەوە بڕی 5 ملیۆن دۆلاری تەرخانكردوە بۆ هەر كەسێك زانیاریان پێبدات لەسەر 3 سەركردەی رێكخراوی داعش ویارمەتیان بدات بۆ دەستگیركردنی ئەو سەركردانە.
كەبریتین لە محەمەد سەعید عەبدلرحمان مەولی و سامی محەمەد جبوری و معتەز عەبد نایف نەجم جبوری.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە" مەولی " گەورەترین سەركردەی داعشە لە عیراق و سوریا و بە "حەجی عەبدولڵا"ش ناسراوە سەرپەرشتی چەندین كردەوی تێرۆریستی داعشی كردوەو ئەگەری هەیە شوێنگرەوەی ئەبو بەكری بەغدادی بێت.
راگەیاندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە سامی جبوری كە بە "حەجی حەمید" ناسراوە پێشتر ئەندام بوە لە رێكخراوی تێرۆریستی قاعیدەو سەرپەرشتی كاروباری دارای داعشی كردوە و چەندین پۆستی دیكەی لە رێكخراوەكەدا هەبوە 
موعتەز جبوری ئەویش پێشتر ئەندامی قاعیدە بوە لەعیراق و بە حەجی تەیسیر ناسراوە سەرپەرشتی درووستكردنی بۆمب و كردەوە تێرۆریستیەكانی داعشی كردوە. 
لای خۆشیەوە مایك بۆمبیۆ وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند: داعش لە هەندێك ناوچەدا بەهێز بوە هاوكات دەزگای هەواڵگری ئەمریكا بڵاویكردەوە بەهەزاران چەكداری تێرۆریستی داعش خەریكی رێكخستنەوەی ریزەكانیانن .