قه‌ڵادزێ.. ژنێك خۆی خنكاند
چاو‌دێر: له‌قه‌ڵادزێ ژنێك خۆی ده‌خنكێنێت و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوره‌ی ده‌كرێت.
پۆلیسی راپه‌ڕین له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرایكردوه:" سه‌عات 8:25 خوله‌كی ئه‌مشه‌و 4 شه‌ممه ته‌رمی ژنێك به‌ناوی ( ز . ع . ح) له‌دایك بووی ساڵی 1974 پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به حه‌بل خنكاوه".
رونیشكراوه‌ته‌وه:" ئه وژنه دایكی چوار كچ و كوڕێكه و به‌وته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی باری ده‌رونی جێگیر نه‌بووه، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆاینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه."