پنتاگۆن وه‌ڵامی حه‌شدی شه‌عبی ده‌داته‌وه
عێراق 21/08/2019
چاو‌دێر: دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مریكای به‌بۆردومانكردنی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی تۆمه‌تبار كرد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه.
شۆن رۆبرتسۆن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، رایگه‌یاندوه:" ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازگه‌كانی عیراق نیه".
پێشتر ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری ده‌سته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مریكاو ئیسرائیلی به‌بۆردومانكردنی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار كردبوو.