لاهور شێخ جەنگی بۆ مەسرور بارزانی: ئەمە دەسپێکتان بێت، حكومەتێكی پڕ لەشکست چاوەڕێی خەڵکی کوردستان دەکات

کوردستان 21/08/2019

چاودێر:

لاهور شێخ جەنگی لەپەیامێكدا بە سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت:" حكومەتێكی پڕ لەشكست و نەهامەت چاوەڕوانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات ".

لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری لەپەیامێكدا سوپاسی ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەكات، بەهۆی ئەوەی شێخ لاهوری دەستنیشانكردووە، كە نەمامێك بنێژێت بۆ سەوزكردنی خاكی پیرۆزی كوردستان.

وتوشیەتی: "بەڵام بەداخەوە میدیاكانی پارتی و بەتایبەتی نزیك لەسەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەند ڕۆژێكە لەسۆشیال میدیاو ڕۆژنامەكانیان هێرشی ناڕەوا دەكەن، دەمەوێت بە سەرۆكی حكومەت بڵێم ئەگەر ئەمە دەستپێكی كاری حكومەتداری ئێوە بێت، دڵنیام حكومەتێكی پڕ لەشكست و نەهامەت چاوەڕوانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات".