پلەی گەرما دادەبەزێت

کوردستان 21/08/2019

چاودێر:

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما لەهەرێمی كوردستا نزم دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هاتنی بارستە هەوایەكی تا ڕادەیەك فێنك لە ناوەڕاستی توركیاوە، دەبێتە هۆیئەوەی سبەی پێنج شەممە پلەكانی گەرما بە نزیكەی 3-5 پلە نزم دەكاتەوە.

باسی لەئەوەشكراوە، ئەم نزم بوونەوەیە لە پلەكانی گەرما تا رۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.

ئاماژە بەئەوەشدراوە، بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ رۆژی هەینی لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێم لە ژێر 40 پلەی سیلیزی دەبێت جگە لە پارێزگای كركووك لە 40 پلە بەرزتردەبێت .