ڕۆمانێکی یەحیا ئەلشەیخ دەکرێت بە کوردی

ڕەخنەی چاودێر 21/08/2019

ڕەخنەی چاودێر 

 

بەم زووانە نۆڤلێتی "خۆشنوودیی مارەكان"ـی يەحیا ئەلشەیخ، بە وەرگێڕانی شارا ڕەشيد و بە هاوكاریی دەزگای (گوڵیار) بۆ چاپ و پەخش، دەکەوێتە بەر دەستی خوێنەران.


نۆڤلێتی خۆشنوودیی مارەکان بەرجەستەكردنێکی واقيعیيانەی بارودۆخی سياسی و کۆمەڵایەتی ناوچە جياجياكانی عێراقە بە گشتی و باشووری عێراق بە تايبەتی و هەروەها زاڵبوونی خورافات و بەكارهێنانەوەی لە لايەن سياسەتمەداران و حيزبە ئيسلامييەكان، وەك چەکی دەستيان بۆ سەركوتكردن و سڕکردنی ئیرادەی جەماوەر.


جياوازیی ئەم نۆڤلێتە لەوەدایە كە 37 تابلۆی شێوەکاری دەبێتە بەشێکی گرنگی ڕووداوەکان، كە كاری شێوەکار و نووسەری نۆڤلێتەکە خۆیەتی.

 

شارا ڕەشیدی وەرگێڕ پێی وایە: دەکرێت بڵێین خۆشنوودیی مارەکان كارێکی هونەریی فرەڕەهەندە، كە هونەری نووسين و هونەری شێوەكاری لە خۆ گرتووە.