محەمەد تۆفیق ڕەحیم: لە گۆڕان نیگەرانم و ناگەڕێمەوە

کوردستان 21/08/2019

چاودێر

 

محەمەد تۆفیق ڕەحیم، ئەندامی پێشووی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، بە هۆی شێوازی یەكلاكردنەوەی پرسی كاندیدی جێگری سەرۆكی هەرێم، نیگەرانە لە بزووتنەوەكەیان و ناگەڕێتەوە بۆ خانەی ڕاپەڕاندنیش.


بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆژی 18ی ئابی 2019، ناوی مستەفا سەید قادری وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی هەرێم نارد بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم.


محەمەد تۆفیق ڕەحیم بە ڕۆژنامەی هاووڵاتی وتووە: "بەڵێ پرسی جێگری سەرۆكی هەرێم كە بەو شێوەیە یەكلا كرایەوە، نیگەرانی كردووم، چونكە نەدەبوایە بەو شێوەیە بوایە و بۆچی ئەو دادەنرێت و من دانانرێم؟."


محەمەد تۆفیق ڕەحیم، كە لە ئێستادا لە خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان كشاوەتەوە، جەخت دەكاتەوە لەوەی ناگەڕێتەوە بۆ خانەی ڕاپەڕاندن.


دەربارەی ئەوەی لەسەر دانانی مستەفا سەید قادر پەیوەندییان پێوە كردووە وەك كەسێك كە خۆی كاندید كردووە، ناوبراو دەڵێت: "پەیوەندییان پێوە نەكردووم و كاك عومەری سەید عەلی خۆی دیاریی كردووە."