چۆن دەزانیت ڤیتامین B12 كەمە؟ ئەو خواردنانەی B12 تێدایە بزانە
چاودێر: تابان رەزا
ئەگەر هەر جۆرێك لە ڤیتامینەكان لە لەشی مرۆڤدا كەم بێت، ئەوا ناهاوسەنگی لەشەدا دروست دەبێت و مرۆڤیش هەست بە ناڕەحەتی و ئازار دەكات، ڤیتامین B12 یەكێكە لەو ڤیتامینانەی كە لە لەشدا كەم بێت كەسەكە هەست بە زیدا بودنی لێدانی دڵ و ساردی لە پەلەكانی چەند نیشانەیەكی تر دەكات.
ئەگەر هەستت بەم نیشانانە كرد ئەوا ڤیتامین B12 لە لەشدا كەمە، لەوانەش:
١- هەستكردن بە بێهێزی بەردەوام .
٢- دروستبوونی برین لە ناو دەمدا .
٣- هەست كردن بە سڕی لە دەست و باڵدا.
٤- نەرم بوون و هەست كردن بە لوسی لە زماندا .
٥- سڕی لە پەنجەكانی پێ و قاچ دا .
٦- زیادبوونی لێدانی دڵ .
٧- قەبزی .
٨- هەستكردن بە سەرما بە شێوەیەكی بەردەوام .
٩- ساردی پەلەكان .
١٠- هەستكردن بە قورسی سەر و مێشك .
•ئەو خواردنانەیە كە ڤیتامین (B12) یان تیادا زۆرە ..
( ماسی، هێلكە، شیر، مریشك، گۆشتی سور، بادەم، پەنیر ، ڕۆبیان)
سەرچاوە: د.هەڤین كمال شاە محمد
پسپۆری بێهۆشكاری و ئازار شكاندن .