حكومەتی هەرێم ناوی ئەندامانی لیژنەی چاكسازیی ڕاگەیاند
چاودێر
بە پێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران، کە بڕیاری ژمارە ١٠ی ٣٠ی ٧ی ٢٠١٩یە، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ناوی ئهندامانی لیژنهی چاكسازیی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵەکان بە سەرۆکایەتیی وەزیری داد دیاری كردووه كه پێك هاتوون له:
- وەزیری دارایی و ئابووری
- وەزیری پلاندانان
- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان.
- سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی.
- سەرۆکی دەستەی دەستپاکی.
- سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
- سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.
- بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری .
- نوێنەرێكی پرۆژەی تۆماری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە سیستمی بایۆمەتری.
لە بڕیارەکەدا هاتووە: کاری ئەم لیژنەیە پێداچوونەوەیە بە پڕۆژەیاساکە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و داڕشتنەوەی پڕۆژەیاساکە بە شێوازێکی گونجاو و دەوڵەمەندکردنی لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم و دواتر لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دابندرێت و لە لایەن ئەنجوومەنەوە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و دوای بڕیاردان ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت بۆ تەشریعکردنی.