كەمال كلچدار ئۆغڵو: ئیتر لەتوركیا شتێك نەماوە بەناوی دیموكراتی

جیهان 21/08/2019


سەرۆكی پارتی نیشتیمانی توركیا جەهەپە كەمال كلچدار ئۆغڵو ڕایگەیاند بەتوندی ئیدانەی ئەو بڕیارەی  وەزارەتی ناوخۆی توركیا دەكەین كە لەشوێنی سەرۆك شارەوانیەكانی هەدەپە قەییوم دابنرێت كە ئەمە بەتەواوەتی دژی ئیرادەی گەلەو كە دیموكراتی لەتوركیا دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
كلچدارئۆغڵو ڕاشیگەیاندوە كە دانانی قەییومەكان لە گەورە شارە كوردیەكان تەواو ئامانجێكی سیاسی ئاكەپەیەو هیچ دادگاو دادوەرێك ئەم بڕیارەی نەداوە بەڵكو لەلایەن چەند كەسێكەوە دراوەو بۆ سەرخستنی مەرامی سیاسی پارتی دەسەڵات لەتوركیا .
كلچدار ئۆغڵو دەشڵێت گەر بەنیازی ئەم كارەبون لەگەڵ كوردەكان بۆ هێشتان بێنە سەر سندوقەكانی دەنگدان دواتر كە هێناتاننە سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ ئەم كارانەیان لەگەڵ دەكەن ئەوان بەدەنگی لایەنگرانی خۆیان بون بەسەرۆك شارەوانی ناكرێت ئاوا ئیهانە بكرێن .
ناوبراو دەشڵێت ئاكەپەو ئەردۆگان بەم ڕەفتارانەیان زیاتر خەڵك لەخۆیان توڕەتر دەكەن و لەوانەشە بارو دۆخەكە لەكۆنتڕۆڵ دەربچێت كەدواتر هیچ لایەكمان نەتوانین بەرەنگاری ببینەوە.