كاریگەرترین ڕێگە بۆ ڕێگریكردن لە ڕەبۆ

تەندروستی 21/08/2019

چاودێر: تابان رەزا
ڕەبۆ نەخۆشیەكی درێژخانەیی باوی رێڕەوی هەناسەیە،  كەتێدا رێڕەوی هەناسە  تەسك دەبێتەوە، ئەم نەخۆشیە زیاتر لەبەرەبەیان و شەواندا نیشانەكانی  لەكەسی توشبودا  دەردەكەوێت، لەو بارەیەوە پزیشكێكی پسپۆڕ، دەڵێت"  بەردەوابون  لەسەر بەكارهێنانی  پەمپ  هۆكارێكە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكە.

خۆشی هەناسەتووندی (ڕەبۆ ) 
‎‎ د. شاهۆ فتاح ئەحمد، پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناو،باس لەوەدەكات، ڕەبۆ نەخۆشییەكی باوی ڕێڕەوی هەناسەیە، كە تێیدا ڕێڕەوی هەناسە تەسك دەبێتەوە، بەمەش نەخۆشەكە توشی نیشانەكانی هەناسەتووندی و كۆكە و خیزەی سنگ و توندبوونی سنگ دەبێت، زیاتر لە شەوان یان بەرەبەیان لێی دیاری دەدات.

 

ئەو پزیشكە، ئاماژەی بەوەشكرد،  یەكێك لە هەڵە باوەكان ئەوەیە، نەخۆش پێی خۆشە كە چارەسەر وەرنەگرێت، یان لە شێوەی دەرزی یان حەب بێت، لە كاتێكدا بەكارهێنانی پەمپ كاریگەرترین ڕێگەیە بۆ ڕێگریكردن لە نیشانەكانی ئەم نەخۆشیە و كەمترین كاریگەری لاوەكی هەیە بە بەراورد بە چارەسەركانی تر...

 

نەخۆش نابێت واز لەچارەسەر بهێنێت
‎ د. شاهۆ فتاح ئەحمد ، دەڵێت"ڕەبۆ نەخۆشیەكی درێژخایەنە، نابێت هەركات نەخۆش هەستی بە باشبوون كرد واز لە چارەسەر بهێنێت، دەگونجێت چارەسەرەكە گۆڕانكاری بەسەردا بێت ، ئەویش لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕی ئەو بوارەدا"

ناوبرا وتیشی" چۆنێتی بەكارهێنانی پەمپ هۆكارێكە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكە، زۆر جار نەزانینی بەكارهێنانی چارەسەر دەبێتە هۆی مانەوەی نیشانەكانی نەخۆشیەكەی وەكو خۆی، بەمەش نەخۆشەكە بێزار دەبێت و  واز لە دەرمانەكانی دەهێنێت.