كچه‌كه‌ی سه‌ددام نامه‌یه‌كی باوكی بڵاو ده‌كاته‌وه
عێراق 21/08/2019
چاو‌دێر: ره‌غه‌دی كچی سه‌رۆكی دیكتاتۆری پێشووی عیراق سه‌ددام حسێن، نامه‌یه‌كی باوكی كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕی نێوان ئێران و عیراق، بڵاوده‌كاته‌وه.
ره‌غه‌د كه نامه‌كه‌ی له‌تویته‌ری خۆی بڵاوكردوه‌ته‌وه، له‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هاتووه:"
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:مامه‌ڵه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی ئێرانی بكرێت، كه دیله له‌لامان، هه‌موو داواكارییه‌كانیشی جێبه‌جێ بكرێت به ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی به خێزانه‌كه‌شی، نابێت لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه رابگرن، هه‌موو مانگێك یادداشتێكی له باره‌وه بۆم به‌رزبكه‌نه‌وه و ئاگاداریشم بكه‌نه‌وه.. سه‌ددام حوسێن".
ئه‌و نامه‌یه‌ی سه‌ددامی دیكتاتۆر ئاڕاسته‌ی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی عیراقی ئه‌و كات كراوه، كه وه‌زیری نه‌وتی ئێرانیان له‌ژێرده‌ستدا بووه وه‌ك دیل و به‌ده‌ستنووسی خۆی نوسراوه.