پیلانه‌كانی داعش ئاشكرا ده‌كرێن
چاو‌دێر: پێگه‌ی هه‌واڵی میرۆری به‌ریتانیا، زانیاری نوێ له‌سه‌ر جموجوڵه‌كانی داعش له‌عیراق و سوریا ئاشكرا ده‌كات، كه به 18 هه‌زار چه‌كداره‌وه خۆیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌یلی میرۆر، ئاشكرایكردوه:" به‌رپرسه ئه‌منی و هه‌واڵگریه جیهانیه‌كان زانیاری نوێیان له‌سه‌ر جموجوڵه‌كانی داعش ده‌ستكه‌وتووه، كه به 18 هه‌زار چه‌كدارو 400 ملیۆن دۆلاره‌وه له عیراق و سوریا كرده‌وه تیرۆرستی و پیلانه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه، داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریا‌و عیراقدا له‌ڕێگه‌ی شانه نوستووه‌كانیه‌وه خۆی نوێ ده‌كاته‌وه‌و پیلان و به‌رنامه‌ی تیرۆرستی نوێی داناوه، كه‌له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا جێبه‌جێیان كردوه، هه‌ر له‌رفاندن و كوشتنی هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منیه‌كان و به‌رپرسه‌كانه‌وه تاكو ئه‌نجامدانی چه‌ندین په‌لاماری تیرۆرستی له‌ناكاو".
مایك پمپۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌نوێترین لێدوانی رۆژنامه‌وانیدا بۆ پێگه‌ی CBS This Morning وتوویه‌تی:" راسته دوای راگه‌یاندنی له‌ناوچوونی داعش جموجوڵی ئه‌و گروپه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق و سوریا بوونیان هه‌یه، وه كرده‌وه‌ی تیرۆرستیشیان ئه‌نجامداوه ،به‌ڵام ناتوانین بڵێین داعش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هێزی وه‌رگرتووه‌و مه‌ترسیه‌كانی گه‌وره‌ن".
ئه‌وه‌شی وتووه:" له‌ڕێگه‌ی 80 ووڵاتی جیهانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كی به‌هێز داعش دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 به‌شێك له‌عیراق و سوریای داگیركرد و بووه هۆی سه‌رگه‌ردانی 12 ملیۆن هاووڵاتی به‌ڵام توانرا ئه‌و گروپه له‌ناو ببرێت".
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه:" ناتوانین بڵێین داعش له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام نابێت كه‌مته‌رخه‌م بین له‌و رێژه‌یی هه‌یه و له‌ناوببرێن".
له‌ئێستادا زیاتر له 70 هه‌زار داعش و كه‌سوكارو خێزانی چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه له سوریا له‌رۆژهه‌ڵاتی فورات له كه‌مپی ئه‌لهولدان و ئه‌وه‌ش به‌مه‌ترسیه‌كی تری گه‌وره له‌سه‌ر دروستبوونی هێزی ئه‌و گروپه داده‌نرێت له‌ناوچه‌كه.
ۆ