حزبوڵڵا : ئه‌مریكا بۆردومانی كردوین
عێراق 21/08/2019
چاو‌دێر: سایتێكی زمانحاڵی گروپی چه‌كدارانی حزبوڵڵای سه‌ربه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، گڕگرتنی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌سه‌ر بازگه‌ی به‌له‌د بۆ بۆردومانی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له‌و زانیاریانه‌یدا كه سایته‌كانی نزیك به حه‌شدی شه‌عبی و حزبوڵڵا بڵاویانكردوه‌ته‌وه:" كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی حزبوڵڵا به چوار موشه‌ك بۆردومان كراوه ئه‌وه‌ش وایكردوه كه ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌تر له‌ناو كۆگاكه رووبدات و بته‌قێته‌وه".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌زیری به‌رگری عیراق ده‌ست به‌جێ داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئاگر گه‌وتنه‌وه كردوه.