نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه
عێراق 21/08/2019
نوسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵگرتنی حه‌سانه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك روونكردنه‌وه ده‌دات.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه:" ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی متمانه له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك ئه‌ندامان فه‌لاح حه‌سه‌ن زه‌یدان و قاسم فه‌هداوی بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوورن له‌راستیه‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه:" تاكو ئێستا هیچ بڕیار‌و داوایه‌ك له دادگاوه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ست ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌وباره‌یه‌وه".