فڕۆكەكانی توركیا گوندێكیان لەدهۆك بۆردومانكرد

جیهان 20/08/2019


چاودێر:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە شەڕكەرەكانی توركیا گوندی بیرێیان لە سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومانكرد لە سنووری ئامێدی.
بەپێی سەرچاوە هەرێمییەكان، بۆردومانەكە زۆر نزیكبووە لە گوندەكە و بەهۆیەوە هاووڵاتیان ترس و دڵەڕاوكێیان لێنیشتووە.
فڕۆكە شەڕكەرەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی گەریلاكانی پەكەكەیان بە ئامانجگرتووە، بەڵام زانیاری لەبارەی زیانی گیانییەوە بڵاونەكراوەتەوە.