چاوش ئۆغڵو: پێویستە دیمەشق یاری بە ئاگر نەكات

جیهان 20/08/2019

چاودێر:

 وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند ''دوای رێككەوتنی ناوچەی ئارام رێگە نادەین بە كارپێكردنی قۆناغی دووەمی منبجی ئەمریكا''.
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ مەولود چاوشئۆغڵو گوتی "بەنیاز نین نۆیەمین خاڵی چاودێری (لە ئیدلب) بگوازینەوە بۆ شوێنێكی دیكە".
وەزیری دەرەوەی توركیا، لەبارەی ھێرشكردنە سەر كاروانێكی سوپای توركیا لە سووریا دەڵێت: "پێویستە رژێمی بەشار ئەسەد یاری بە ئاگر نەكات. لە پێناو پاراستنی ئاسایشی سەربازانمان چی پێویست بێت، ئەنجامی دەدەین".