سەدر داوای لێبوردن لە ئیمام عەلی دەكات

عێراق 20/08/2019


لە زنجیرەیەك تویتدا لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر داوای لێبوردن لە ئیمام عەلی دەكات ، وداوا لەعیراقیەكان دەكات پابەندبن بە كردەوەكانی ئیمام عەلی وخوداپەرستی و دادپەروەری ئەوەوە
سەدر بڵاویكردوەتەوە " ببورە ئیمام عەلی فەرمانرەوایەت كرد دادپەروەر بووی،شیعەكانت فەرمانرەوایەتیان كرد ستەمیان كرد ، ببورە ئیمام عەلی دەسەڵاتدار بووی خاوەنی یەك دەرهەم نەبووی لەمالەكەدا ، شیعەكانت دەسەڵاتیان كەوتە دەست بەڵام ماڵە هەژارەكان خاوەنی یەك دەرهەم نین .ببورە ئیمام عەلی دەسەڵاتدار بووی چاكسازیت كرد ، بەڵام شیعەكانت گەندەڵی دەكەن 
دەسەڵاتدار بووی عیراق خاوەن شكۆ بوو ،بەڵام شیعەكان دەسەڵاتدارن وعیراقیان كردوەتە گاڵتە جار لەنێوان نەتەوەكاندا.
ببورە ئیمام عەلی فەرمانرەوایت كرد بەرۆژوو بویت و ئینتەلات نەكرد شیعەكان فەرمانرەوایەتی دەكەن و ئینتەلایان كردوە و رەعیەت برسیانە ببورە ئیمام عەلی
سەدر لەتویتەكەیدا داوای لەسەرجەم سیاسیە سونەكان كرد پابەندبن بە ئامۆژگاریەكانی ئیمام عەلی یەوە وپابەندبن بە كردەوەكانی ئەوە لە چاكسازی و چاكە خوازی و بایەخدان بە میللەت هەمان داوای ئاراستەی سەرجەم پێكهاتەكانی عیراق كرد.