فیفا، پاڵێوراوانی خەڵاتی پۆشكاشی راگەیاند

وەرزش 20/08/2019

یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) لیستی 10 پاڵێوراوی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی بوشكاشی جوانترین گۆڵی وەرزی رابردو راگەیاند، كە لە نێو پاڵێوراوەكاندا، گۆڵەكەی لیونیل میسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی تێدایە كە لە یانەی ریاڵ بیستی تۆمار كردوە لە خولی ئیسپانی و هەروەها گۆڵی زەڵاتان ئیبراهیمۆفیج یاریزانی لوس ئەنجلوسی گالاكسی ئەمریكیش  كە لە یانەی تورنتۆی تێدا كە لە خولی ئەمریكی تۆماری كردوە. 
لە لیستەكەدا هەریەكە:
-ماتیۆس كونهای بەرازیلی و یاریزانی یانەی لایبزیگی ئەڵمانی.
 -خوان فرناندۆ كۆینتیروی كۆڵۆمبی و یاریزانی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی.
-فابیۆ كوالیاریلای ئیتاڵی.
-ئاندرۆس تاونسند یاریزانی ئینگلیزی و كریستال پاڵاس 
-دانییل زوری یاریزانی یانەی  دیبریتسینی مەجەڕی.
هەروەها لیستی پاڵێوراوەكانی جوانترین گۆڵی وەرزی رابردو سـێ‌ خاتونی لەخۆگرتوە ئەوانیش:
 -ئیمی رودریگیز ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەمریكی و یانەی یوتا رویاڵز.
-بیلی سیمبسون یاریزانی كلیفتون ئەمریكی.
-ئاغارا ناشوت، یاریزانی هەڵبژاردەی كامیرۆن.
جێی وەبیر هێنانەوەیە وەرزی رابردو محەمەد سەڵاح یاریزانی هەڵبژاردەی میسرو یانەی لێڤەرپولی ئینگلیزی خەڵاتی جوانترین پۆشكاشی پێ‌ بەخشراو كە  لە یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی تۆماری كردبو.