عەدنان كەریم دوو كۆنسێرت ساز دەكات

رۆشنبیری 19/08/2019

هونەرمەندی ناسراوی كورد عەدنان كەریم لە شاری سلێمانی  و كەركوك دوو كۆنسێرت ساز دەكات.
بەپێی زانیارییەكان لە چوارچێوەی زنجیرە كۆنسێرتەكاندا عەدنان كەریم كۆنسێرتێك لە شاری سلێمانی ساز دەكات لە هۆڵی هونەر لە ڕۆژی پێنج شەممە 22ی ئەم مانگە.

هاوكات لە ڕۆژی 29ی مانگیش لە كەركوك كۆنسێرتی عەدنان كەریم ساز دەكرێت لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری.