هۆكار و نیشانەكانی كەمی ڤیتامین D

تەندروستی 18/08/2019

 
چاودێر
ڤیتامین D كاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر چەندین سیستمی لەشدا، جیا لە ڤیتامینەكانی تر، ڤیتامین D وەك هۆڕمۆنێك كاردەكات و هەمو خانەیەكی جەستە وەرگرێكی بۆی هەیە، جەستە ئەم ڤیتامینە لە كۆلیسترۆلەوە دروست دەكات كاتێك پێستت بەر تیشكی خۆر دەكەوێت، لێرەدا و هۆكار و نیشانەكانی دەخەینە رو.
هۆكارەكانی كەمی ڤیتامین D:
یەكەم: نەخواردنی زۆری ماسی و بەرهەمە سپیاییەكان.
دوەم: بەردەوام بەكارهێنانی دژەخۆر لەكاتی چونەدەرەوە.
سێیەم: مانەوە لە ژورەوە.
چوارەم: قەڵەوی و كێشی زیاد.

نیشانەكانی كەمی ڤیتامین D:
یەكەم: زۆر نەخۆش كەوتن (لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەش).
دوەم: زۆر ماندوبون و بێهێزی.
سێیەم: ئازاری ئێسك و بەشی خوارەوەی پشت.
چوارەم: خەمۆكی.
پێنجەم: هێواش سارێژبونی برین.
شەشەم: كەمبونی چڕی ئێسك.
حەوتەم: هەڵوەرینی قژ.
هەشتەم: ئازاری ماسولكە.

باشترین خۆراكەكان:
- ماسی.
- پەنیر.
- هێلكە.
- بەرهەمە سپیاییەكان.
- قارچك.
- پرتەقاڵ.
- جگەری گا.
- شۆفان.